محل تبلیغات شما

شێعری کوردی



                                                                       
وەناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە



خۆشەویستان ئەم وێبلۆگە تایبەت بە شێعر و موشاعەرەی کوردییە، تێدەکۆشین جوانترین شێعرە کوردییەکان گوڵبژێر بکەین.

بەڕێوەبەر: محەمەد دانشگەر
یارمەتیدەر: خاتوو مێھری


چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە موشاعەرەی کوردی:

1. شێعرێک کە بە پیتی (ا) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (ئ) دەست پێدەکات.
2. شێعرێک کە بە پیتی (ە) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (ھ) دەست پێدەکات.
3. شێعرێک کە بە پیتی (وو) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (و) دەست پێدەکات.
4. شێعرێک کە بە پیتی (ۆ) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (و) دەست پێدەکات.
5. شێعرێک کە بە پیتی (ێ) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (ی) دەست پێدەکات.
6. شێعرێک کە بە پیتی (ر) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (ڕ) دەست پێدەکات.
7. شێعرێک کە بە پیتی (ڵ) کۆتایی بێت، وڵامەکەی بە پیتی (ل) دەست پێدەکات.


۱. ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم لێوی تۆ
ئارەزووی من چووکە ئەمما تا بفەرمووی شیرنە #هێمن
٢. ئەلا ئەی ساقی مەستان بەحەقی پیری مەیخانە
بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە #وەفایی
۳. ئەگەرچی ڕۆژ و شەو مەشغووڵی نەغمەی موتریبم ئەمما
لە خەم خاڵی نییە ساتێ دڵەی مەحزوون و خەمگینم
٤. ئەی سەروی بوڵەند قەدد و، برۆ تاق و مەمک جووت
کێ دەستی دەگاتە بەی و ناری نەگەیشتووت؟ #نالی
٥. ئەتۆ میهری و مەهڕوویان ستارەن
لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟ #نالی
٦. ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنە ساعیدی شاهێکی وەکوو من #نالی
۷. ئەلـا ئەی ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە! #نالی
۸. ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت
تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت
دەستم بەر ئەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ
مەیگێڕ لەوەلـا دەستی من و داوێنت #هەژار
۹. ئەم گۆزە وەکوو من بووە دڵدار و هەژار
جارێکی دڵی خۆش بووە، سەد جار خەمبار #هەژار
۱۰. ئەو خەمانەی نەمدەناسین وا ئەسیری کردووم
چی بڵێم؟! چۆنی بڵێم؟! چەشنێ کە پیری کردووم #هێمن
  بۆ دیتنی دیکەی شێعرەکان کرتە بکەن لەسەر ادامە مطلب


آخرین جستجو ها

حسن ترابی خبرنامه بازاریابی وب سایت هواداران مهران عباسی و کوشان حداد NHL Factory Direct Wholesale- Carolina Hurricanes Jerseys Sale Price. crumlisansa Connie's collection Abraham's receptions galmisipo سها دل Love is ...